بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «باشیک» لەو ناوچانەی باکووری عێراقە کە هێرە داگیرکەرەکانی تورکیا لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە تیای دا مۆڵ دراون.
تورکیا لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە بە بیانووی بەرنگار بوونەوەی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) گەلێک جار دەست درێژیی کردوەتە سەر خاکی عێراق.
بە پێی ڕاپۆرتی سابرین نیوز، بنکەی زلیکان شوێنی سەقامگرتنی هێرەکانی تورکیا لە ناوچەی باشیکی موسڵ لە عێراق دا بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە بە 20 ڕۆکێت کراوەتە ئامانج.
سەرچاوەیەکی ئاسایشتیش جەختی لەوە کردووەتەوە کە، هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکان دەربڕی ئەوەن کە 12 لەشکریی تورکیا لە هێرشەکەی سەر مۆڵگەی باشیک کوژراون و یان بریندار بوونە.
342/